هیلاری کلینتۆن: بەهاری عەرەبی دروستکراوی ئیدارەی ئەمریکا بوو

20/10/2020
کۆبوونەوەیەکی پێشتری نێوان حکومەتی سارکۆزی و ئیدرەی موعەمەر قەزافی
فۆتۆ: 

بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا نهینی زۆر مەترسیدار لەسەر سوریا و لیبیا و شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ئاشکرا دەکات، و ئاماژە بەوە دەکەن ئەوەی ناوبرابوو بەهاری عەرەبی دروستکراوی ئیدارە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانە کە بەم دواییانە مۆرکی نهینی لەسەر ٥٥ هەزار دانەیان هەڵگیراوە و تایبەتە بە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، کە ئەو کات هیلاری کلینۆتن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە، ئاماژە بەوە دەکەن پلانی ئەمریکا لە ئارادا بووە بۆ کودەتا و کۆتایی هێنان بەدەسەلاتی چەند دەوڵەتێکی عەرەبی، بە تایبەت ئەوانەیان کە ناسرابوون بە میحوەری بەرگری (عێراق و سوریا و لوبنان و جەزائیر.. چەند دەوڵەتێکی تریش.

بەڵگەنامەکان لە ساتەوەختی ململانێی سەختی نێوان  کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دزەیان پێکراوە، سەرجەمیان بەڵگەنامەی زۆر نهێنین و بەشێکیان جەختدەکەنەوە لەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، ڕابەرایەتی و پشتیوانی بەهاری عەرەبی دەکەن.

بەشێک لەو بەڵگەنامانە وەرگێڕاونەتە سەر زمانی عەرەبی ئو جەختدەکەنەوە لەوەی ئەوەی پێی دەوترا بەهاری عەرەبی، دروستکراوی ئەمریکا بووە و بەهاوکاری چەند دەوڵەتێکی کەنداو زەمینەسازی بۆ کراوە.

بەڵگەنامەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، ئیدارەی ئەمریکا دۆخی ناڕەزایی و توڕەیی جەماوەری وڵاتانی عەرەبی بۆ خۆی قۆستەوە و دواتریش پشتیوانی سەرحستنی کرد، بە ئامانجی ئەو پلانە وێرانکارییەی کە بۆی داڕێژراوە.

بییر عازار پسپۆڕی کاروباری ئابوری و جیۆسیاسی ئاماژە بەوە دەکات، ئیدارەی ئەمریکا دانی ناوە بەوەدا بەهاری عەرەبی  بۆ ئەوە بەرپاکراوە، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بکات، بە ئامانجی دانانی سنورێک بۆ دەسەڵات و هەژموونی هەندێک لەو سەرکردانەی، کە بە پێچەوانەی ئەو خواستانەوە بووە کە ئیدارەی ئەمریکا و پایتەختەکانی ئەوروپا نەخشەیان بۆ داڕشتووە.

ئەو پسپۆڕە جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئیدارەی ئەمریکا کە لەو کاتەدا بە دەست بارا ک ئۆباما کاندیدی دیموکراتەکانەوە بووە، دڵنیاییان داوە کە بەهاری عەرەبی و میدیاکانیشی وەک ( ئەلجەزیرە و عەرەبیە و بی بی سی و فرانس ٢٤ و سکای نیوز) سەرجەمیان لەژێر کۆنترۆڵدان و بۆ خزمەتکردنی ئامانجەکانی ئیدارەی ئەمریکا دامەزراون، ئەو میدیایانە ماشێنی سەرەکی پاڵنەری ئەو گەلانە بوون کە لە دەسەڵاتی سەرۆکەکانیان یاخی بوون.

لەبەشێکی دیکەی بەڵگەنامەکاندا بییر عازار باس لەوە دەکات ئەو پارە و داراییە کە بۆ بەهاری عەرەبی خەرجکراوە و ئەو چەکانەش کە بۆ یاخیبوونی گەلانی هەندیک لە وڵاتانی عەرەبی کڕدرابوون، هەمووی بە پارەی وڵاتانی سعودی و قەتەر و ئیمارات کڕدراون.

لەو بەڵگەنامانەدا هاتووە، هیلاری کلینتۆن لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠ سەردانی وڵاتی یەمەنی کردووە، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ شۆڕی یەمەن، کە وەک درێژکراوەی ئەوەی پێی دەوترا بەهاری عەرەبی، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر سەردانەکەیدا، ڕاستەوخۆ روداوەکانی یاخیبوون و خۆپیشاندانەکان بەرپابوون و دۆخی یەمەنی گەیاندە ئەو دۆخەی کە ئێستا تیایدایە.

بە گوتەی ئەو پسپۆڕەی کاروباری ئابوری و جیۆسیاسییە، ئیدارەی ئەمریکا دانی ناوە بەوەدا کە ئیسلامی سیاسی، بە یەکێک لە هۆکار و پلانەکانی دەستی ئیدارەی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بووە، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە دوای کۆتایی هاتنی کاری ئەو ئیدارە و پاشەکشەی ڕۆڵی، کودەتا کرا بەسەر ئەو گروپ و هێزە ئیسلامیانەدا کە دەسەڵاتیان گرتبووە دەست.

بەشێک لەو بەڵگەنامانە باس لەوە دەکەن، ئیدارە ئەمریکا دانی ناوە بەوەدا کە ئیدارەی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا، دوای ئەوەی کە نیکۆلای سارکۆزی سەرۆکی فەڕەنسا زانیویەتی، سەرۆکی لیبیا ١٤٣ تۆن ئاڵتون و ١٥٠ تۆن زیوی کڕیوە، بە ئامانجی دەرکردنی پارەیەکی یەکگرتوو بۆ وڵاتانی ئەفریقای یەکگرتوو لەبری دۆلار و یۆرۆ، ئەوروپا و ئەمریکا ئەوەیان پێ قبوڵ نەکراوە و پلانی لەسەر کارلابردنیان داڕشتووە، هەروەها بەڵگەنامەکان باس لە دیارنەمانی سەدان ملیار دۆلار دەکات لە لیبیا دوای کوشتنی قەزافی و دارودەستەکەی کە تا ئێستاش نازانرێت چارەنووسی ئەو پارە و ئاڵتون و زیووە چی لێ بەسەرهاتووە.

لە ئێستادا سارکۆزی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و کۆکردنەوەی کۆمەکی نایاسایی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠٠٧دا دادگایی دەکرێت.

بییر عازار پسپۆڕی کاروباری ئابوری و جیۆسیاسی باس لەوە دەکات ئەوەی پێی وترا بەهاری عەرەبی، هەمووی پلان بوو بۆ رەخساندنی بوار لەبەرەدەم پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا، بە تایبەت دوای ئەوەی سوریا کە نزیکترین وڵاتی عەرەبی و بەهێزترینی دەوروبەری ئیسرائیل دادەنرا بە تەواوی ویڕانکرا و ڕۆڵی نەما لە ناوچەکەدا.

ئەو پسپۆڕە پێی وایە سوریا گەورەترین بەربەستی بەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو بوو، بۆ دەستپێکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیلدا.

بییر عازار لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە، سندوقە ڕەشە ئاشکراکراوەکەی کلینتۆن ئاشکرای دەکات، ئەوەی لەژێر ناوی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و شۆڕش و ئازادی و دیموکراتی جیهاد بەرپا کرا لەناوخۆیی ئەو وڵاتە، هەموویان سەربازی گوێ لەمستی ناتۆ و ئەمریکا بوون، دواتریش ناتۆ و ئەمریکا دەستبەرکاری هەموویان بوو، دوای ئەوەی کۆتایی بە خزمەتگوزارییەکانیان هات.