ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

21/10/2020
فۆتۆ: 

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە لەوانە گرفت و چارەسەری بابەتی کڕێنەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە.

فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردوە تەوەرکانی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بریتییە لە (پرۆژەی خزمەت  و چارەسەری کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە و لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ەهەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەکانی پرۆژە کشتوکاڵییەکان و ئاسانکاری بۆ جوتیاران).

ئاشکراشیکردوە کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێوەدەچێت.