بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی دەرمان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

22/10/2020
فۆتۆ: 

شەوی ڕابردوو بەڕێوبەری کۆمپانیای دەرمانی ئاوامیدیکا لە وڵاتی تورکیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان عەلی قەمبور بەڕێوبەری کۆمپانیای ئاوامیدیکا کە کاری بازرگانیکردن و دروستکردنی دەرمانە چەند رۆژێک بوو توشی کۆرۆنابوو و ڕەوانەی تورکیا کرابوو بەڵام شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.

کۆمپانیای ئاوامیدیکا لەماوەی ڕابردوو ڕایگەیاند دەرمانی ڕوسیەکەی دژ بە کۆرۆنای هێناوە دروستی دەکاتەوە و سودی بۆ توشبوان هەیە.

عەلی قەمبور لە ساڵی 1971 لە کۆیە لەدایکبووە و ماوەی چەند ساڵێکە بازرگانی دەرمانە و لە وڵاتانی دیکەوە دەرمان هاوردەی هەرێم دەکات.