حکومەتی هەرێم ژمارەیەک پزیشکی نوێی دامەزراند

22/10/2020
فۆتۆ: 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند 870 پزیشکی نوێیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا دامەزراندوە.

سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا لە تویتەری فەرمی خۆی ڕاشیگەیاندوە حکومەت هەموو شتێک دەکات بۆ خۆ پاراستن لە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا.

مەسرور بارزانی دەشڵێت بەڵام پێویستە هاوڵاتیان بە پەیڕەوکردنی رێنماییە خۆپارێزی و پزیشکییەکان رۆڵی خۆیان ببینن.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆبونەوەی دوێنی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکی حکومەت وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا توندتربکەن.