ئاسایشی چەمچەماڵ: سێ کەس لە تەقەکەرەکان لە ژێر فشاردا خۆیان رادەستکرد

22/10/2020
فۆتۆ: 

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند سێ کەسی دیکە لە تەقەکەرەکانی شارەکە لە ژێر فشاردا خۆیان رادەستکردوە.

ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت" پاش ئەوەی لەهەفتەی ڕابردو دوو کەسی دیکەیان دەستگیرکردوە دوای کۆکردنەوەی زانیاری دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ سێ کەسی دیکە دەرکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە هەرسێ تۆمەتبار (پ ،ف ،م) دانیشتوی چەمچەماڵ (ب ،ح ،ع) و (ک ، م ، م) دانیشتوی ناحیەی شۆڕش ، خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کردو ئۆتۆمبێل و چەکەکانیان دەستی بەسەردا گیرا.

راشیگەیاندوە لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە.