وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە

22/10/2020
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەژێر ناونیشانی "ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١" خشتەی سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە .

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەگەر هات و رۆژێکی تاقیکردنەوەکان بەر پشووی فەرمی کەوت، ئەوا تاقیکردنەوەکە بۆ رۆژی دواتر دوادەکەوێت و بەپێی خشتەکە بەردەوام دەبێت.