سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا

23/10/2020
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا
فۆتۆ: فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
سلێمانی

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری سلێمانی ژن و مردێک گیانیان لەدەستدا.

درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودی شاری سلێمانی (شەستی خوارەوە) ڕوویدا و بەهۆی رووداوەکەشەوە خێزانێک بوونە قوربانی.

لەرووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدز، بەهۆی خێراییەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆیی کێشا بەشۆستە و دارەکانی ناوەڕاستی شەقامەکەدا، لەئەنجامدا ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا و منداڵەکەشیان بەسەختی برینداربوو.

دوای رووداوەکە دەستبەجێ منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراو و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە.

هەر شەوی رابردوو، لە شەقامی گۆیشەی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەو هۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو.