تەندروستی عێراق: 3785 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧٨٥ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٨ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٣٦٢ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئیستادا ڕێژەی چاکبوونەوەی تووشبوان لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٤.١% ی تووشبوان.
بەگوێرەی داتاو سەرژمێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا ٤٤٥ هەزار و ٩٤٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٧٥ هەزار و ١٨٨ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، تا ئێستا ١٠ هەزار و ٥١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
|