بەهۆی مەترسی ئەمنیەوە ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە تورکیا داخست
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەشێوەیەحکی کاتی هەموو خزمەتگوزارییەکی وەرگرتنی ڤیزا ڕادەگرێت، دوای ئەوەی ڕاپۆرتی متمانە پێکراوی پێگەیشتووە سەبارەت بە هێرشی تیرۆرستی و فڕاندنی هاوڵاتیانی ئەمریکا.
باڵیۆزخانەکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، ڕاپۆرتەکان باس لە ئەگەری هێرش و کردەوەی فراندن دەکەن لە دژی ئەمریکییەکان و بیانییەکان لە ئیستەنبوڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زانیارییانەی ئەوان دەستیان کەوتووە باس لە ئەگەری هێرش دەکەن لە دژی کونسوڵگەری ئەمریکا و چەند ناوچە و پێگەیەکی دیکە لە تورکیاندا.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئامۆژگاری کارمەندان و هاوڵاتیانی کردوو زۆر ئاگاداری خۆیان بن، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە هاوڵاتیانی ئەمریکاو بیانییەکانی لێ کۆدەبنەوە، بە شوێن و باڵەخانە گەورەکان و مارکێتەکانیش.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا و ڤیزاش لە باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی ئەمریکا ڕادەگیرێت.
بڕیارەکە هەریەکە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنکەرە و کونسوڵخانەکانی لە هەریەکە لە شارەکانی ئیستەنبوڵ و ئەدەنە و ئاژانسی کونسوڵگەری ئەمریکا لە ئیزمیر دەگرێتەوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، دواتر سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە بە ئیمەیڵ ئاگادار دەکرێنەوە، سەبارەت بە وادەی کردنەوە و ناوەندە دیپلۆماتییەکانی ئەمریکا و خشتەی کار و راییکردنی داخوازییەکانیان.
|