زاخۆ.. مێردمنداڵێک لە رووباری خابوردا خنکا

24/10/2020
مێردمنداڵێکی لە رووباری خابوردا خنکا
فۆتۆ: فۆتۆ: بەرگری شارستانی زاخۆ
دهۆک

لە رووباری خابوری نزیک پردی دەلال لە قەزای زاخۆ، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ خنکا.

مەریوان سەلام شایەتحاڵی ڕووداوەکە بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی١٠ی٢٠٢٠، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە رووباری خابوردا خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی ئەو مێردمنداڵە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆوە دەرهێنراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئەو مێردمنداڵە ناوی ( ع ، خ ، ع ) و دانیشتووی زاخۆ بووە.