نەتەنیاهۆ: ئێمە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێن

25/10/2020
فۆتۆ: 

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەل سێ دەوڵەتی عەرەبی و کۆتایی هات بەو پەراوێزبونە جوگرافیەی کە ئیسرائیل هەیبووە.

لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند "ئێمە نەخۆشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێن".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا گەیشتەکان بەسەر ئاسمانی سعودیە و بەحرەین و ئیماراتدا، کات و مادەش بۆ سەرنشین و گەشتیاران گلدەداتەوە.

سەبارەت بە ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ سودان، نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند، نزیکبوونەوە لە خەرتووم دەرگا بەڕووی ئیسرائیلدا دەکاتەوە بۆ تیپەڕبوون بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا.

ڕوونیشیکردەوە، ئەوان بەسەر سوداندا بەرەو خۆرئاوا دەفڕن و پێشتر بەهۆی ڕێککەوتنیان لەگەڵ چاد دەیانتوانی بە ئاراستەی بەرازیل و ئەمریکای باشور گەشتەکانیان بکەن.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی ئیسرائیل سەردانی سودان دەکات، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان.

لە مانگی ئەیلولی ڕابردووشدا بە ناوبژیوانی ئەمریکا، ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ هەریەکە لە ئیمارات و بەحرەین ئیمزا کرد