مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم 2300 کەسی تێپەڕاند

25/10/2020
مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم 2300 کەسی تێپەڕاند
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێر ڕابردوودا ٨٢٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە ٢٣١٤ کەس.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤٢)

١. پشکنین: (٦٠٤٠ پشکنینی نوێ)
(٢١٤١ هەولێر)
(٩٠٦ سلێمانی، ٤٩ ڕاپەڕین)
(٢٨٦٩ دهۆك)
(٧٥ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٨٢٨ تووشبووی نوێ)
(٣٣١ هەولێر)
(١٣٨ سلێمانی)
(٣٢٢ دهۆك)
(٣٧ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٤٤٠ چاکبوون)
(١٢٨ هەولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٢٣٢ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٥ مردن)
(٨ هەولێر)
(٧ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٤ ڕاپەڕین)
(٣ دهۆك)
(٢ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٦٠٧٠٠٣ (٢١٧٧٥٥ هەولێر، ١٤٠٦١٧ سلێمانی، ٢٤٣٣٤٥ دهۆك، ٥٢٨٦ هەڵەبجە)
تووشبوون ٦٨٨٧٢ (٢٤٨٧٤ هەولێر، ٢١١٠٨ سلێمانی، ٢٠٥٥٢ دهۆك، ٢٣٣٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٤٠١٠١ (١٧٢١١ هەولێر، ١١٥١١ سلێمانی، ٩٢١٣ دهۆك، ٢١٦٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٦٤٥٧ (٦٩٨٨ هەولێر، ٨٤٦٠ سلێمانی، ١٠٩١٩ دهۆك، ٩٠ هەڵەبجە)
مردن ٢٣١٤ (٦٧٥ هەولێر، ١١٣٧ سلێمانی، ٤٢٠ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠