عیزەت دووری كۆچی دوایی كرد و لە سەڵاحەدین بەخاكسپێردرا

26/10/2020
فۆتۆ: 

عیزەت دووری جێگری سەدام حسێن سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق كۆچی دوایی كردووە و دوێنێ لە پارێزگای سەڵاحەدین تەرمەكەی بەخاك سپێردراوە.


ماڵپەڕی سی ئێن ئێن رایگەیاند عیزەت ئیبراهیم دووری جێگری پێشووی سەدام حسێن، كە ماوەی چەند ساڵێكە بە نادیاری ماوەتەوە و ئەمریكاش بۆ دەستگیركردنی خەلاتێكی دیاریكردبوو گیانی لەدەستداوە. 

ماڵپەرەكە ئەوەشی راگەیاندووە "دوێنێ یەكشەممە عیزەت دووری لە گۆڕستانێكی نهێنیدا لە پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە خزم و كەسەكانی بە خاك سپێردراوە".

عیزەت ئیبراهیم دوری،  دوای هەڵوەشانەوەی حزبی بەعس لە عێراق، سەرپەرشتی شانە نووستووەكانی حزبەكەی دەكرد و بە سەرپەرشتیاری گروپی نەقشبەندیەكانیش دەناسرا.