درێژترین تابلۆی هونەری لە سلێمانی نمایشكرا

26/10/2020
فۆتۆ: 

پڕۆژەیەكی هونەری لە سلێمانی بە ناوی پڕۆژەی (مێینە) لە سلێمانی ئەنجامدرا و تیایدا 4800 مەتر لە جل و بەرگی ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر كراوە وەك تابلۆیەك بە شەقامی سالم هەڵواسرا.

پڕۆژەكە لە بیرۆكە تارا عەبدوڵای هونەرمەندی شێوەكارە، رایگەیاند: ئەم شەقامە سەرەكیترین شەقامی شاری سلێمانیە و مەبەستم بووە كە پڕۆژە هونەریەكان لە گەلەریەكان بهێنینە دەرەوە و لەسەر شەقامەكانەوە پەخشی بكەین. 

ئەوەشی روونكردەوە، پڕۆژەكەی ماوەی نزیكەی سێ مانگی خایاندووە و روبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە، تەنها مەبەستی بووە كە هەوڵێك بدات بۆ رەتكردنەوەی ئەو توندوتیژیانەی رووبەڕووی مێینە دەبێتەوە. 

ئەو هونەرمەندە وتیشی، پڕۆژەكە بە پشتیوانی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ئەنجامدراوە و جێبەجێكراوە، بەڵێنی ئەوەشیدا كە ئەو پارچە جڵانەی وەری گرتووە نافەوتێت و بۆ پڕۆژەی دیكەی هونەری بەكاری دەهێننەوە.