تەندروستی عێراق: 3691 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

26/10/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦٩١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٢٤٤ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی ئەو داتا و زانیاریانەی کە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە ٨٤.٥% تووشبوانە.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە تا ئیستا ٤٥٥ هەزار  هەزار و ٣٩٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٨٤ هەزار و ٥٩٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، تا ئیستا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٠ هەزار و ٦٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە.