ئەنجومەنی ئاسایش وەڵامی وتەبێژێکی خۆیان دەداتەوە

27/10/2020
فۆتۆ: 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوی لەسەر ڕاگەیەندراوی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت هەر ڕاگەیەندراو و بڵاوکراوەیەک لە سایتی فەورمی ئەنجومەن بڵاونەکرێتەوە گوزارشت لە ڕای فەرمی ئەنجومەن ناکات.

ئەنجومەنی ئاسایش لە رونکردنەوەکەدا ڕاشیگەیاندوە هەموو هەوڵێک بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان ، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت ڕەت دەکەنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە "خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە نەزۆکانە، لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پووچەڵکردنەوە و ڕێگەگرتن لە هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارە تیرۆریستیانەدا هەیە ، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە ."

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی ئەنجومەنی ئاسایش دەستگیرکردنی چەند گروپێکی ڕاگەیاند بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کاری تێکدەرانە و پەکەکەشی بە پشتگیریکردنیان تۆمەتبارکرد.

بەڵام وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕایگەیاند سێ ئەندامی سەرەکی ئەنجومەنەکە یەکێتین وئاگاداری دەستگیرکردنی ئەو گروپ و کارانە نین و رەتیانکردەوە