پەرلەمان بە 81 دەنگ وەڵامەکانی حکومەتی پەسەندکرد

27/10/2020
فۆتۆ: 

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا بەبێ ئامادەبوونی خۆیان پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی هەرێم بەڕێوەچوو.

لەدوای خوێندنەوەی یاداشتی پرساندنەکە وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی کە بەنوسراو ئاراستەی پەرلەمانیان کردبوو خوێندرایەوە.

دواتر سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان قسەیانکرد و ڕایانگەیاند وەڵامەکانی حکومەت بۆ ئێمە جێگەی باوەڕە.

هەر بۆیە سەرۆکی پەرلەمان وەڵامەکانی خستە دەنگدانەوە و بە دەنگی 81 پەرلەمانتار وەڵامەکانی پەسەندکرا و سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند دانیشتنی تایبەت بە لێسەندنەوەی متمانە لە حکومەت ئەنجامنادرێت.

بەهۆی ئامادەنەبوونی بەرپرسانی حکومەتەوە ئەو پەرلەمانتارانەی یاداشتی لێپرسینەوەکەیان واژۆکردبوو بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و ڕایانگەیاند ناکرێت پرساندن بەبێ ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەت بکرێت.