فەرەنسا هۆشداری دایە هاوڵاتییەکانی لە چەند وڵاتێکی جیهان

27/10/2020
فۆتۆ: 

حکومەتی فەرەنسا ئامۆژگاری هاوڵاتییەکانی کرد لەو وڵاتانەی کە زۆرینەیان موسڵمانن، یان کاتێک گەشت دەکەن بۆیان لەڕووی ئەمنییەوە ئاگاداری خۆیان بن، بەهۆی ئەو شەپۆلە توڕەییەوە کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی پێغەمبەر محەمەد بڵاوکراوەتەوە.

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە ئامۆژگاری هاوڵاتییەکانی کرد لە ئیندۆنیزیا و بەنگلادش و عێراق و مۆریتانیا، کە ئاگاداری خۆیان بن و لەڕووی ئەمنییەوە هۆشیاری زیاتری خۆیان بن.

هاوکات باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تورکیا بە جیا هۆشداری و ئامۆژگاری هاوشێوەی بۆ هاوڵاتیانی لەو وڵاتە دەرکردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی ڕەجبە تەیب ئەرۆدۆغان یەکێک بووە لە هەرە ڕەخنەگرە سەرسەختەکان لە فەڕەنسا.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوای لە هاوڵاتییەکانی کردووە، دوورکەوتەوە لە هەر خۆپیشاندان و ناڕەزاییەک، کە بۆ دژایەتی وێنە کاریکاتێرییەکان ڕێکدەخرێت یات هەر گردبوونەوەیەکی دیکە.

هەفتەی ڕابردوو ئیمانۆئیل ماکرۆن چەند لێدوانێکی توندی دژی ئایینی ئیسلام بڵاوکردەوە و بەڵێنی دا بە هیچ شێوەیەکی دەستبەرداری وێنە کاریکاتێرییەکان نابن کە لەسەر پێغەمبەر محەمەد بڵاوی دەکەنەوە، ئەو لیدوانانەش نارەزایی و نیگەرانییەکی جەماوەری زۆری بەدولی خۆیدا هێنا لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئیسلامی و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان پر کرا لە دژایەتیکردنی فەڕەنسا و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەمەد.