لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە هەولێر نۆ كەس برینداربوون

28/10/2020
فۆتۆ: 

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند شەوی رابردوو رووداوێكی هاتووچۆ روویداوە و تیایدا نۆ كەس بریندار بوون.

فازیل حاجی، رایگەیاند: كاتژمێر 8ی شەوی رابردو لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر كەركوك لەنزیك مورتكە دووپیكابی دەبل لە جۆری تۆیۆتا بەیەكیاندا كێشا.

ناوبراو رووینكردەوە: لەئەنجانی رووداوەكە نۆ كەس بەزامی هەمەجۆر برینداربون كەزامی دوانیان سەختە كەهۆكاری روداوەكەش تیژرۆیی و نەهێشتنەوەی ماوەی سەلامەتی بووە لەلاەن یەكێك لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكانەوە. 

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاند، هەرچەندە ئۆتۆمبێلە سپیەكە هەوڵیداوە لە ئۆتۆمبێلی پێش خۆی نەدات كە تۆیۆتا رەنگ رەساسیەكە بووە بەڵام تووشی كۆنترۆڵ لەدەستدان دەبێت و دوای دەرچوونی لە رێرەوی شەقامەكە جارێكی دیكە دەگەرێتەوە بۆسەرشەقام و خۆی دەكێشێت بەپیكابەكە لەكاتێكدا شەقامەكەچۆل بووە.