حکومەتی هەرێم سبەینێی کردە پشوو

28/10/2020
فۆتۆ: 

فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغبەری ئیسلام(د،خ) سبەینێ دەکرێتە پشوو.

ڕاشیگەیاندوە پشووەکە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ساڵانە لە عێراق و هەرێم بەبۆنی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێتە پشوو.

محەمەد عەبدوڵا عەبدولموتەلیب کۆتا پێغەمبەری نێردراوە لەلایەن خوداوە بۆ مرۆڤایەتی و لە ساڵی 571 زاینی لە شاری مەککە لەدایکبووە، دەیان ساڵیشە ساڵیادی لەدایکبوونی دەکرێتە پشوو و گرنگی تایبەتی پێ دەدرێت.