ژیار ئەسوەد یەكەم كتێبی شیعریی بڵاودەبێتەوە

28/10/2020
فۆتۆ: 

ژیار ئەسوەد شاعیرێكی گەنجە و چەند شیعرێكی لە ماوەی ڕابردوودا بڵاوكردوونەتەوە وابڕیارە وەشانخانەی باڵندە یەكەم كۆمەڵە شیعری بۆ چاپ بكەن.


ئەو شاعیرە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی وت: شیعری زیاترم هەبوون، بەڵام كاتێ دەگاتە كۆكردنەوەیان بۆ كتێب، ئەركی نووسەر قورستر دەبێ لەوەی باشترینەكان هەڵبژێری. چونكە ئەم بیست شیعرە لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵدا نووسران، لەو نێوەندەدا شیعرەكان گۆرانكارییان بەخۆوە دیوە، چ لە ڕووی زمان، چ لەڕووی فۆرم و ناوەڕۆكەوە.

 بەڵام هەریەك بەگوێرەی ئەو زەمەنەی شیعرەكانی تێدا نووسراوە، هەوڵمداوە پارێزگاری لە شێوازی خۆیان بكەم؛ بۆیە هەمەجۆرییەكیان تێدا دەبیندرێ.

كتێبەكە لە دووتوێی ٦٣ لاپەڕەدا چاپ دەبێت، بیست شیعرن و ماوەی نووسینیان دەكەونە نێوان  سەرەتاكانی ٢٠١٨ تا كۆتاییەكانی ٢٠٢٠، وا بڕیارە مانگی ئایندە بڵاو ببێتەوە.