حەیدەر عەبادی: مەسعود بارزانی دەیەوێت کارتەکان تێکەڵ بکات

28/10/2020
کۆبوونەوەیەکی پێشتری نێوان حەیدەر عەبادی مەسعود بارزانی
فۆتۆ: 

حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لێدوانەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رەتکردەوە و بە تێکەڵکردنی کارتەکان ناویبرد، لە کتێبەکەیدا دەربارەی ڕیفراندۆم بڵاویکردووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی عەبادی ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نەسر سەر لەبەری ئەو لێدوانانەی بارزانی ڕەتدەکاتەوە، سەبارەت بە شاندی حکومەتی فیدراڵی و گفتوگۆ کردن سەبارەت بە دیاریکردنی هێڵەکانی تەماس لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە ساڵی دا٢٠١٧.

عەبادی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی لێدوانەکانی بارزانی بەتاڵ دەکاتەوە، بوونی کەسانی بیانی بووە لەناو گفتوگۆکاندا و پێشی وایە ئەو قسانە گۆڕینی راستی مێژووییە و ناوزڕاندنی سەروەریی حکومەتی عێراقە و هەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی کارتەکان.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا عەبادی باسی لەوە کردووە، بەڵگەنامەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە شاندی وتوێژکاری حکومەتی فیدراڵی لەو کاتە پێکهاتوون لە "فەریق ڕوکن عوسمان غانمی سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریق روکن سەعد عەلاق سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازیی، فەریق روکن مەناف تەمیمی جێگری فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر، ئێستا هەموویان زیندوون و پۆستی دەوڵەتیان بەدەستەوەیە و دەتوانرێت پرسیاریان لێبکرێت لەو بارەیەوە.

نوسینگەی عەبادی جەختیکردووەتەوە،هۆکاری سەرەکی دژایەتیکردنی عەبادی و کارکردن بۆ لابردنی، ئێستا لەوەبەریش ئەوە بووە کە بە پەیڕەوێکی نیستیمانیانە کاردەکات بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەیی عێراق ، بێ سڵکردنەوە لە هیچ کەسێک، چونکە سەرباری جەنگ ڕوبەڕوبوونەوەکان و لەو کاتەدا کە بۆ لەناوبردنی تیرۆر و ڕزگارکردنی یەکپارچەیی وڵات بووە، ئەو کات هەوڵی زۆریدا بە ڕۆحێکی ئاستی و هاوکاری و بەرژەوەندی هاوبەش و بێ ڕژانی خوێن کۆنترۆڵکردنی قەیرانی  " ڕیفراندۆم" و ڕاپرسی بکرێت، بەڵام عەبادی لەژی هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری ئەرکە دەستوری و نیشتیمانییەکانی نەبووەن بەڵکو کاریکردووە لەسەر پاراستنی خوێنی عێراقییەکان و یەکپارچەیی خاکەکەی و و پابەندبووە بە سەپاندنی سەروەی دەوڵەت  لە بڕیارەکانی و دوور لە هەر دەستوەردان و چوونە پاڵ هیچ لایەنێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

 ئەو وتانەی نوسینگەی عەبادی لەدژی مەسعود بارزانی لەکاتێکدایە، بارزانی لە کتێبەکەیدا سەبارەت بە ڕیفراندۆم باس لە کۆبوونەوەی "سحێلا" دەکات کە برێت مەگۆرک نوینەری ئەمریکا بۆ شەڕی داعش و باڵیۆزانی وڵاتانی بیانی لە عێراق ئامادەی بوون و بارزانی وتوویەتی "گرنگترین جوڵەی دیپلۆماتی لە مانگی ئەیلولدا و لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی وڵاتانی بیانی پێیان ڕاگەیاندووە، ئەوان لە خواستی گەلی کوردستان تێدەگەن بەڵام پێیان وایە پێویستە کوردستان بگەڕێتەوە بۆ ڕێگای گفتوگۆ ئەگەر ئەنجامەکان باس نەبوون و نامەیەکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەهێنن کە تێگەیشتنی هەیە بۆ پێویستی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

بارزانی باسی لەوەشکردووە، نامەکەی تیلرسۆن فەرمی نەبووە، بەڵکو ڕەشنوسێک بووە کە لەلایەن برێت مەگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ جەنگی داعش و دۆگلاس سلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ژمارەیەک لێپرسراوی دیکەوە ئامادەکراوە، بەڵام دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رەتیکردەوە ئاگاداری نامەی لەو شێوەیە بوبێت.

بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتەکە روون نەبووە کەئایا ئەو نامەیە لەلایەن تیلرسنەوە ئیمزا دەکرێت، جگە لەوەش دیپلۆماتە ئەمریکییەکان  لەو بڕوایەدا بوون ئەگەر بڕیاری دواخستن یان هەڵوەشانەوەی ڕیفراندۆم بدرێت، ئەوا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یمزا لەسەر نامەکە دەکات.

هەروەها بارزانی لە کتێبەکەیدا وتوویەتی "بەڕای ئێمە نامەکە لەڕووی ناوەرۆکەوە شتێکی باش بووە، بەڵام هیچ دڵنیاییە و بەڵێنێکی تیا نەبووە کە پشتی پێ ببەسترێت و متمانەی پێ بکرێت، داواشم لە حکومەتی ئەمریکا کرد با وشەی ڕێزگرتن لە نامەکەدا بکەن بە پشتیوانی ن بەڵام لێپرسراوانی ئەمریکا پۆزشیان هێناوە و ڕایانگەیاند، ناتوانن وشەی "پشتیوانی" بەکار بهێنن، منیش پیم وتن ئیوە نەتوانن وشەیەک بگۆڕن، ئایا چاوەڕێی چی لە ئێمە دەکەن کە گەلی کوردستان ڕازی بکەین بەوەی دەستبەرداری ڕیفراندۆم ببێت، جگە لەوەش ئەمریکییەکان لەو بڕوایەدا بوون، ئەگەر ڕیفراندۆم بکرێت هۆکارێک دەبێت بۆ لاوازکردنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق، ئەگەریش ڕیفراندۆم نەکرێت، ئەوان عەبادی بەهێز دەبێت و ئێران لە عێراق دەردەکات".