ژمارەیەک نوسەر و هونەرمەند ئیدانەی یاداشتی 25 پەرلەمانتارەکە دەکەن بۆ کونسڵخانەی فەڕەنسا

28/10/2020
فۆتۆ: 

ژمارەیەک نوسەر و هونەرمەند لە یاداشتێکدا بۆ کونسڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر ئیدانەی یاداشتی 25 پەرلەمانتارەکە دەکەن کە ئاراستەی کونسڵخانەیان کردبوو لەسەر قسەکانی ئیمانیۆل ماکرۆن لەسەر ئاینی ئیسلام.

ئەو ژمارە نوسەر و هونەرمەندە دەڵێن" یاداشتی ئەو پەرلەمانتارانە پێچەوانەیبەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و گەلی كوردستان و ، هەروەها پێچەوانەی پەیوەندی قووڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسا بوو.

ئاماژەیان بەوەشکردوە دۆخی سیاسیی و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان، بە قۆناخێكی زۆر هەستیاردا رەتدەبێت، بۆیە بوون بە پەرلەمانتاریش لەم هەرێمە، لەسەر بنەمایەكی زانستی و پێوەری توانای كەسەكان نییە، هەندێك لە پەرلەمانتاران خۆیان بوونەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان و، بەردەوام كێشەش دروستدەكەن و خەمی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیان نییەو،بە ئاراستەی پێچەوانە دەجوولێنەوە.

ئەو نوسەر هونەرمەندانە داواش دەکەن کونسڵخانەی فەڕەنسا یاداشتی ئەو پەرلەمانتارانە فەرامۆشبکات لەسەر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی حسابی نەکەن، كە هەمیشە خۆمان بە دۆستی نزیكی وڵاتی فەرەنساو گەلی قارمانی فەرەنسا زانیوە.

دەشڵێن"دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسا، زۆر لەوە گەورەترو قووڵترە بە یاداشتنامەیەكی چەند پەرلەمانتارێك درزی تێبكەوێ.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆش هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان سەردانی کونسڵخانەی فەڕەنسایان کرد و پشتگیری هەرێمیان بۆ فەرەنسا دوپاتکردەوە.

ناوی نوسەر و هونەرمەندەکان کە یاداشتەکەیان واژۆکردوە.

- فوئاد سدیق لێكۆڵەر
- رێبین ئیسماعیل رەسول لێكۆڵەر
- ئەحمەدی مەلا شاعیرو لێكۆڵەر
- د. یوسف حەمە ساڵح لێكۆڵەر
- د. محەمەد تەها حوسێن لێكۆڵەر
- ئیسماعیل بەرزنجی نووسەرو شاعیر
- وریا ئەحمەد نووسەروهونەرمەند
- ئەرخەوان رەسووڵ شاعیر
- بەرزان هەستیار شاعیر
10- حەمید بەدرخان نووسەر
11- موحسین ئاوارە شاعیر
12- محەمەد باوەكر شاعیر
13- عەبدولرەحمان فەرهادی نووسەرو وەرگێڕ
14- شەفیقی حاجی خدر وەرگێڕ
15- كاروان عەبدوڵا نووسەر
16- ئازاد دڵزار شاعیر
17- تەلار هیرانی هونەرمەند
18- د.مەغدید سەپان نووسەرو وەرگێڕ
19- محەمەد رەنجاو نووسەرو شاعیر
20- سابیر رەشید چیڕۆكنووس
21- مەغدید حاجی نووسەر
22- ئیسماعیل تەنیا نووسەر
23- سەركەوت رەسووڵ شاعیر
24- دڵشاد عەبدولرەحمان نووسەر
25- فەیسەڵ عوسمان هونەرمەندی شێوەكار
26- گرفتار كاكەیی كاریكاتێریست
27- گوشاد حەمە سەعید وەرگێڕو شاعیر
28- زرار سەرتاش شاعیر
29- بێكەس حەمەد قادر شاعیر
30- تاریق كارێزی نووسەرو وەرگێڕ
31- نافیع دیبەگەیی نووسەر
32- دڵشاد مستەفا وەسانی نووسەرو رۆژنامەنووس