یەکێتی: نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به گروپه توندڕه‌وه‌كان ببنه رێنیشانده‌رمان
لۆگۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی
سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر لە خەڵکی کوردستان دەکات و دەشڵێت، له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زندا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به گروپه توندڕه‌وه‌كان ببنه رێنیشانده‌رمان.
سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لێ بێت)، له مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له نیگه‌رانیی ئه‌م ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێده‌گه‌ین، هاوکات له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زندا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به گروپه توندڕه‌وه‌كان ببنه رێنیشانده‌رمان، هه‌روه‌ك نابێت ئازادیی راده‌ربڕین بێ‌باك بێت له‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان بخاته به‌ر مه‌ترسی.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاندووە، نابێت به‌ناوی پارێزگاریكردن له سێمبوله‌كان، ده‌ست ببرێت بۆ ئاشته‌وایی نێوان كو‌لتور و دین و شارستانییه‌كان، با پێكه‌وه به كرده‌وه لێبورده‌یی بچه‌سپێنین و راستگۆیانه، ئاكاره به‌رزه‌كانی ئه‌م زاته بۆ پێكه‌وه ژیان، بكه‌ین به رێنیشانده‌ر و لەپێناو رەخساندنی زەمینەیه‌كی لەبارتر بۆ ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان، له‌م یاده‌دا، وانه‌ی لێ وه‌ربگرین و به‌هاكانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كتر قبووڵكردن له‌ناو گه‌له‌كه‌مان، قووڵبكه‌ینه‌وه .
|