هاوردەکردنی ماسی بۆ نێوە کەمدەکرێتەوە
جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاریدەكرێت به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی ماسی به رێژه‌ی له (50%) كه‌م كراوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.
لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند مەبەست لە بڕیاری کەمکردنەوەی هاوردەکردنی ماسی ساغبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی ماسی و پشتگیری به‌رهه‌می ناوخۆیه.
وتیشی پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ماسی، له‌كاتی شكاندنی حه‌وزی ماسی و پێگه‌شتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ماسی، به‌رهه‌مه‌كان له جوتیارن بكڕنه‌وه و له‌بازاڕه‌كاندا ساغیان بكەنه‌وه، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی پشتگیری هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌یان بۆ ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیارداوه بڕی ئەو بەروبومانەی لەم مانگەدا هاوردە دەكرێن بریتی یە له (300) تۆن پارچه‌ی مریشك (400) تۆن ماسی (250) تۆن گۆشتی سور له‌گه‌ڵ رێگه‌دان به هاورده‌كردنی (15) هەزار سەر ئاژه‌ڵی زیندوو.
|