سزاى نه‌به‌ستنى دەمامک له سلێمانى جێبه‌جێده‌كرێت
سزاى نه‌به‌ستنى دەمامک له سلێمانى جێبه‌جێده‌كرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی
له‌سبه‌ینێوە سزاى نه‌به‌ستنى دەمامک له شاری سلێمانى جێبه‌جێده‌كرێت.
فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌رۆژى هه‌ینى 30-10-2020ه‌وه، سزاى نه‌به‌ستنى دەمامک له‌لایه‌ن شۆفێرانى سه‌رپێچیكاره‌وه به‌شێوه‌ى (پى دى ئاى) جێبه‌جێده‌كرێت، كه بڕه‌كه‌ى 50 هه‌زار دیناره.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە ئامارەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لە ئێستاشدا سزای نەبەستی دەمامک لە شاری هەولێر جێبەجێدەکرێت، کە سەرپێچیکار بەبڕی ٢٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.
|