پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی ئەنجامدانی ژمارەیەک دزی دەستگیرکرد
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکور دوای دزیکردن لە مارکێتێک لە گەڕەکی بەختیاری تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردوە.
پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە دوای دوو کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دەرکەوتووە بە ڕەچەڵەک هاوڵاتی سوریایە.
دەشڵێت لەماڵەکەیدا دەستگیراوە بەسەر کەلوپەلی دزراو کە بەنیازبووە بیانفرۆشێتەوە و دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەداناوە کە حەوت تاوانی دزیکردنی دیکەیشی ئەنجامداوە.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
|