بەهۆی بومەلەرزەیەكەوە لە ئیزمیر شەش باڵەخانە رووخاون

30/10/2020
فۆتۆ: 

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٦،٦ پلەی رێختەر شارۆچكەی سەفەریحیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر-ی هەژاند ژشەش بینا و شوێنی نیشتەجێبوونیش رووخا.


سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاو لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاند كاتژمێر 1.52 خولەكی ئەمڕۆ  بە كاتی توركیا بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٦،٦ پلە بەپێوەری رێختەر شارۆچكەی سەفەریحیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر روویدا كە بە قوڵایی 16.54 كیلۆمەتر لە توێكڵی زەویدا بووە. 

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیا لە تویتەر ئاشكرایكرد، شەش باڵەخانە بە هۆی بومەلەرزەكەوە رووخاون و هەندێك لە هاوڵاتیان لە ژێر باڵەخانە داڕووخاوەكان گیریان خواردووە.

سۆیلو  دوای بومەلەرزەكە وتیشی: تا ئێستا ، ئیزمیر بۆرنۆڤا و بایراكلی شەش باڵەخانە ڕووخاون، بەڵام لە ئووشاك، دەنیزلی، مانیسا، بەلەیكێسیر، ئایدین و موغلا جگە لە درزی بچووك و هیچ راپۆرتێكی گیان لەدەستدان نەهاتوون.

بەلام لایەنە فەرمیەكانی ئەو وڵاتە زانیاریان لەبارەی زیانە گیانیەكانەوە ئاشكرا نەكردووە و تا ئێستاش تیمەكانی فریاكەوتن لە هەوڵی رزگاركردنی خەڵكی ناوچەكەدان و ترسێكی زۆریش لەلای خەڵكی ناوچەكە دروست بووە. .