لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان نۆكەس برینداربوون
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەنگاو نۆ كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەنگاو دوو ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا و لە ئەنجامدا نۆ هاوڵاتی برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیەكە روونیشیكردووەتەوە سێ كەس لە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون و شەشەكەی دیكەشیان لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی دەربەندیخان چارەسەری پێویستی یان بۆ ئەنجام دراوە .
|