فڕۆکەیەکی سەربازی عێراقی کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستدا
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سوپای عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕاهێنانی سەربازیی لە قەزای بەلەدی نزیک پارێزگای سەلاحەدین فڕۆکەوانەکە و یاریدەرەکەی گیانیان لەدەستداوە.
لە بەیاننامەیەکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سوپای عێراق بڵاویکردەوە، لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکە ئاساییەکانیدا کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەدا دروستبووە و ئاگری تێبەربووە و کەوتووەتە خوارەوە.
فڕۆکەکە لە نزیک چەند شوقەیەکی چۆڵ لە قەزای بەلەد کەوتووەتە خوارەوە.
|