لە فەڕەنسا تەقە لە قەشەیەک کرا و بریندارکرا

31/10/2020
لە فەڕەنسا تەقە لە قەشەیەک کرا و بریندارکرا
فۆتۆ: فۆتۆ: میدیای فەڕەنسا
لیۆن

لە شاری لیۆنی فەڕەنسا تەقە لە قەشەیەک کرا و بریندار کرا.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە شاری لیۆنی فەڕەنسا، چەکدارێک تەقەی لە قەشەیەکی پەیڕەوانی ئۆرسۆدۆکس کردووە و بەسەختی برینداری کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوابەدوای رووداوەکە دەستبەجی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تەقەکەرەکە هەڵهاتووە و گەڕانی هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا بەردەوامە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە قەشەکە بەڕەگەز یۆنانییە و لەکاتی داخستنی کەنیسەکەیدا تەقەی لێکراوە.

لای خۆشیەوە وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا لە تویتێکدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە وردەکاری رووداوەکە نەکردووە.