جەلال مەلەکشا شاعیر و نووسەری ناوداری کورد کۆچی دواییکرد
جەلال مەلەکشا شاعیر و نووسەری ناوداری کورد کۆچی دواییکرد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
جەلال مەلەکشا شاعیر و نووسەری ناوداری رۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
جهلال مهلهكشا ساڵی ١٩٥١ لە گوندی مەلەکشای سەربە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و ههر لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە.
جەلال مەلەکشا سهرهتای كاره هونهرییهكانی بە نووسینی
شیعر، پهخشان و چیرۆکی فارسی دهستپێكرد، مەلەکشا لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بەبێ
ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، بووەتە ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران). لەو کاتەدا
زۆرێک لە شاعیر و نووسەرانی گەورەی ئێرانی ئەندامی کانوون بوون، وەک ئەخەوانی
سالس، ئەحمەدی شاملوو، جەلالی ئالی ئەحمەد، مەحموود ئیعتمادزادە و هۆشەنگ گوڵشیری.
دوای ساڵی 1979 جەلال مەلەکشا بە کوردی بەرهەمە ئەدەبییەکانی
نووسیوون. بۆ ماوەی 15 ساڵ وەکو نووسەر و رۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و
پەرە بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات.
شیعرەکانی مەلەکشا بۆ چەندین زمان لەوانەش، فارسی، عەرەبی،
ئینگلیزی و سوێدی وەرگێڕدراون.
ماوەی چەند ساڵێک بوو جەلال مەلەکشا بەهۆی هەڵکشانی
تەمەنی و نەخۆشی خانەنشین بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی١٠ی٢٠٢٠، لە تەمەنی ٦٩
ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ لە شاری سنە کۆچی دواییکرد.
نموونەیەک لە شیعرەکانی مەلەکشا:
ئاخۆ دەبێ
ئەو رۆژە بێ
کاوەی کوڕم
جانتای سەفەر
کاتە شانی
دەڵاڵانی بەر
گاراژی
شاری سنە
هاوار بکەن:
"سلێمانی ...
سلێمانی!"
|