ته‌نیایی ئه‌مریكای لاتین
گابرێل گارسیا ماركیز
و. جه‌بار سابیر
...
ئا‌نتۆنیۆ بیگافتا، دهریاگهڕێكی خه‌ڵكی فلۆرانسی ئیتالیا كه بۆ یه‌كه‌مین سه‌فه‌ر به ده‌وری ده‌ریادا، یاوه‌ری ماجه‌لانی كردبوو، كاتی تێپه‌ڕین له ئه‌مریكای باشوور، یادداشتگهلێكی نووسیوه كه خه‌یاڵی دێنه به‌رچاو. نووسیوێتی ئه‌و به‌رازانه‌ی له‌وێ بینیبووی ناوكیان به پشتیانه‌وه بووه. هه‌روابێته‌وه باڵندهگهلێ: كه چنگیان نه‌بووه و مێكان له‌سه‌ر پشتی باڵنده نێره‌كان له‌سه‌ر هێلكه‌كان كڕكه‌وتوون. په‌نگوین كه زمانییان نه‌بووه دهندووكیان وه‌ك كه‌وچك وابووه. نووسیوێتی ئاژه‌ڵێكی زۆر ناشیرینی بینیوه كه سه‌ر و گوێكانی له هێستر چووه و له‌شی له وشتر و قاچه‌كانی له قاچه‌كانی بزنه كێوی چووه و وه‌ك ئه‌سپیش حیلاندوێتی. ده‌گێڕێته‌وه كاتێك له پاتاگۆنیا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین دیتنی كه‌سێكی ناوچه‌كه، خستبوویانه به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌یه‌ك، كابرا له دیتنی وێنه‌ی خۆی شێت بووبوو.
ئه‌و كتێبه كورت زۆر سه‌رنجڕاكێشه كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ڕۆمانه‌كانی ئه‌مریكای لاتینه، به هیچ كلۆجێك نوێنه‌ره‌وه‌ی حهپهسێنهری ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌بووه. مێژوونووسانی ئه‌و سه‌رده‌مه یادداشتگهلێكی زۆریان بۆ ئێمه به جێهێشتووه. "ئیلدواردۆ" مهمللهكهتی به‌ڵێن پێدراو و زێڕینی ئێمه، ساڵیانی ساڵ له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانی جوگرافیای بوونی هه‌بوو و نه‌خشه و شوێنی ئه‌و له‌سه‌ر خواستی نه‌خشه‌كێشان ده‌گۆڕا. ئیلوار نۆنیز كابسا دی واكا له گه‌ڕانێكدا "گه‌نجیی هه‌تاهه‌تایی" هه‌شت ساڵ باكووری مه‌كسیكی ژێرهوژووركردبوو. له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره. له ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌دا وه‌ك مرۆڤخۆران یه‌كتریان خواردبوو. دواجار له شه‌شسه‌د كه‌س ته‌نها پێنج كه‌س گه‌ڕانه‌وه. یه‌كێك له ته‌مومژاویترین ڕووداوێك كه هه‌رگیز ئاشكرا نه‌بوو، بابه‌ته‌كه یازده هه‌زار هێستر بوو كه هه‌ر یه‌كه‌یان په‌نجا كیلۆ ئاڵتوونیان لێ باركرابوو. ڕۆژێكیان له ئێل كۆسكۆ به‌رێكه‌وتن تا خوێن‌بایی ئاتاهۆئالپا بده‌ن و هه‌رگیز نه‌گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست. دواتر، له سه‌رده‌می كۆڵۆنیاڵیزمدا له كارتاخنا دیله ئیندیه جۆره مریشكێكیان ده‌فرۆشت كه له ده‌ڤه‌ره لافاو لێدراوهكاندا په‌روه‌رده كرابوون و له‌ناو سكیاندا گه‌نمه‌شامی ئاڵتوونی ده‌دۆزرایه‌وه. ئه‌م وڕێنهگۆییه جوانانه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئێمه تا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وازی له ئێمه نه‌هێنابوو. شاندێكی ئه‌ڵمانی كه هاتبوو له په‌نه‌ما ئاسنه‌ڕێ دروست بكا، له كۆتاییدا گه‌یشتبووه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی رێلهكان له ئاسن دروست نه‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كانزایه‌ك بوو كه له‌و ناوچه‌یه زۆر كه‌م بوو. ده‌بوو ڕێلهكانیان له ئاڵتوون دروست بكردایه.
ئازادی له كۆلۆنیاڵیزمی ئیسانییش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئێمه له "شێتی" قوتار بكات. ژه‌نه‌راڵ ئا‌نتۆنیۆ لۆپز دی سانتا ئانا كه سێ جار بووبووه دیكتاتۆری مه‌كسیك، داوای كرد به ڕێوڕه‌سمێكی زۆر به شكۆ، قاچی ڕاستی به خاك بسپێرن كه له شه‌ڕدا له ده‌ستی دابوو. ژه‌نه‌راڵ گابرێل گارسیا مۆرنۆ شازده ساڵ وه‌ك پاشایه‌كی سه‌ركوتكار فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر وڵاتی ئیكوادۆردا كرد. پۆشاكی میواندارییان كرده به‌ری لاشه‌كه، هه‌موو مهدالیاكانیشیان به سنگییه‌وه كرد و له‌سه‌ر كورسی پاشایه‌تی دایانیشاند تا میله‌ت به ڕێوڕه‌سم به به‌رده‌میدا بڕۆن. ژه‌نه‌راڵ ماكسیمیلیانۆ هێرناندز مارتینز، نازانی ئایینی چهككراوی وڵاتی سلڤادۆر، كه له شه‌ڕێكدا سی هه‌زار جوتیاری كۆمكوژ كردبوو، پاندۆڵێكی داهێنا بوو تا بزانێ خۆراكه‌كان ژاراوی بوون یا نا و هه‌روابێته‌وه جۆرێك كاغه‌زی ڕه‌نگ سووری له‌سه‌ر چراكانی شار دانابوو تا به‌ر له نه‌خۆشی سوورێژه بگرێ. په‌یكه‌ری ژه‌نه‌راڵ فرانسیسكۆ مۆرازان كه له گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی شاری تگۆسیگالپای پایته‌ختی هیندۆراس دانراوه، له ڕاستیدا په‌یكه‌رێكه له مارشاڵ "نه‌ی" كه له كۆگایه‌كی په‌یكه‌ره كۆنه‌كان كڕدرابوو.
یازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له باشترین شاعیرانی هاوچه‌رخی ئێمه، پابلۆ نیرۆدا، به وشه‌كانی خۆی ئه‌م ته‌لاره‌ی ڕووناكی پرژێن كردبوو. له‌وه‌ودوا بیروباوه‌ڕی باش یا خراپی ئه‌وروپاییه‌كان ئه‌مه بووه؛ ئه‌م كیشوه‌ره به شێوه‌یه‌كی بان‌سروشتی له به‌رچاو بگرن. پیاوانێك به خه‌یاڵی ئه‌فسانه‌یی و ژنانێكی له بیرنه‌كراو كه هه‌موویان له باره‌ی ئه‌فسانه‌كانه‌وه ده‌ئاخڤن. چركهیهكمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه تا هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسووده هه‌ڵمژین. سه‌ركۆمارێك كه به ته‌نیا له‌گه‌ڵ له‌شكرێك شه‌ڕی كردبوو له ئاگری كۆشكه‌كه‌یدا مرد و دوو كاره‌ساتی ئاسمانیش كه هه‌رگیز هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بوو، سه‌ركۆمارێكی زۆر دڵپاك و سوپاییهكی دیموكراتی له نێو برد.
له ئه‌مریكای لاتین پێنج جار شه‌ڕ ڕوویداوه و حه‌ڤده جاریش كوده‌تا. دیكتاتۆرێك چۆته سه‌ر حوكم كه به "ناوی خوداوه" یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵكوژی له ئه‌مریكا لاتین ئه‌نجام داوه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا بیست ملیۆن كۆرپه‌ی ئه‌مریكای لاتین مردوون؛ تازه له دایكبووانێك كه هێشتا ته‌منیان نه‌گه‌یشتبووه ساڵێك. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له ساڵی 1970 له ئه‌وروپا هاتوونه‌ته دنیاوه له‌م منداڵه مردووانه زۆر كه‌متر بوون. نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌س بێسه‌وشوێن بوون و ئه‌مڕۆكه‌یش هه‌واڵێك له‌وان له به‌رده‌ست دا نییه. ژنانێكی بێ‌ژمار كه كاتێك ده‌ستگیریان كردبوون، دووگیان بوون و له زیندانه‌كانی ئه‌رجه‌نتین منداڵیان بووه، به‌ڵام هێشتایش زانیارییه‌ك له ناسنامه‌ی منداڵه‌كان و شوێنی ئاكنجی بوونیان له به‌رده‌ست دا نییه؛ منداڵانێك كه كاربه‌ده‌ستانی سوپای ئه‌و وڵاته ژێره‌كی به ماڵباتی دیكه‌یان سپاردوون یا له ههتیوخانهكان زیندانییان كردوون. بۆ ناكۆكی له دژی ئه‌م جۆره پرسانه نزیكه‌ی دووسه‌د هه‌زار كه‌س له ژن و پیاو له هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور، گیانیان كردۆته قوربانی. ته‌نها سێ هه‌زاریان له سێ وڵاتی بچووكی ئه‌مریكای ناوه‌ندی كوژراون؛ واتا له نیكاراگوا، ئێلسلڤادۆر گواتیمالا. ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی وه‌ها له ئه‌مریكا ڕووی بدایه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ماوه‌ی چار ساڵدا كوژرابوون ده‌گه‌یشته یه‌ك ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار كه‌س.
له وڵاتی شیلی كه به میواننهوازی ناسراوه، یه‌ك ملیۆن كه‌س هه‌ڵاتوون، واتا ده له سه‌دی دانیشتوانه‌كه‌ی. ئۆرۆگوای، وڵاتێكی بچووك به دوو ملیۆن و نیو دانیشتوان، كه هه‌مه‌یشه به شارستانیترین وڵاتی ئه‌مریكای لاتین هه‌ژمار ده‌كرا، یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ وڵاتانی دیكه بردووه. شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاتی ئێل سلڤادۆر له ساڵی 1970 بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر بیست خوله‌كێك، كه‌سێك له‌وێ هه‌ڵبێ و په‌نا بۆ شوێنێكی دیكه به‌رێ. ئه‌گه‌ر وڵاتێكیان به هه‌موو په‌نابه‌ران و دوورخراوه ناچارییه‌كانی ئه‌مریكای لاتین داده‌مه‌زراند، ژماره‌ی دانیشتوانی له دانیشتوانی وڵاتی نه‌رویژ زۆر زیاتر ده‌بوو.
به بۆچوونی من، ئه‌م واقعیه‌ته نائاسایی بووه، "نه‌ك له‌به‌ر ئه‌ده‌بیات" كه ئه‌م ساڵ بۆته مه‌به‌ستی ئه‌كادیمیای ئه‌ده‌بیاتی سوید. واقعیه‌تێك كه په‌یوه‌ست نابێ به"كاغه‌ز"ه‌وه؛ واقعیه‌تێك كه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ژی. وابه‌سته‌یه به مردووه ڕۆژانه و بێژمارهكانی ئێمه‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌ك دروست ده‌كا كه زۆر پڕ به‌رهه‌م و داهێنه‌ره. لێوڕێژ له كاره‌سات و جوانی، شوێنێك كه ئه‌م پیاوه كۆڵۆمبیاییه سه‌رگه‌ردانه هیچ نییه جگه له ژماره‌یه‌ك كه بردوێتییه‌وه. شاعیران و سواڵكه‌ران، شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكی به‌تاڵ، هه‌موو ئێمه، كه‌سانێك كه واقعیهتمان به‌مجۆره زیاده‌ڕه‌وی ئامێز به‌دیهێناوه، هێنده‌یش پێویست نه‌بووه شتێك دابهێنین. ته‌نها هه‌وڵمان داوه ژیانیمان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌دا بكه‌ین تا ئه‌وانیتر بتوانن باوه‌ڕێ پێبكه‌ن. هاوڕێیانی هێژا، ئه‌م بابه‌ته بۆته هۆی "ته‌نیایی" هه‌موومان.
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وروپای به‌ڕێز چاوێكی به ڕابردووی خۆیدا بخشاندایهتهوه ئه‌وسا زیاتر له ئێمه تێبگه‌یشتایه. ئه‌گه‌ر بیریان ده‌كه‌وته‌وه له له‌نده‌ن سێسه‌د ساڵی پێچوو تا ده‌روازه‌كانی شار دروست بكه‌ن و سێسه‌د ساڵیتریش بۆ هه‌بوونی ئه‌سقۆف. یا له ڕۆم بیست سه‌ده‌ی پێچوو تا به به‌شێك له مێژوو هه‌ژمار بكرێ، له سه‌ده‌ی شازدهیشدا خه‌ڵكی سویسرا كه به‌وجۆره به په‌نیر و كاتژمێره‌كانی خۆیان ئاشتی خوازن، سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپایان كردبووه گۆمی خوێن. له سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا له‌شكری ده‌وڵه‌ت هێرشی كرده سه‌ر شاری ڕۆم و تاڵانی كرد و هه‌شت هه‌زار دانیشتوانه‌كه‌یان به شمشێر كۆمكوژ كرد.
نامه‌وێ جارێكی‌تر ئومێده پووچه‌كانی تۆنیۆ گرۆگهر بژێنمه‌وه كه حه‌زی ده‌كرد باكووری ئارام له‌گه‌ڵ باشووری نائارام تێكه‌ڵ بێ و تۆماس مان 53 ساڵ به‌ر له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌م ته‌لاره‌دا به بیری هێنایه‌وه و یادی كرده‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كه‌شتیگه‌لی ئه‌و هه‌موو پێشڤه‌چووه و مه‌ودای نێوان دوو ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌مجۆره كورت بۆته‌وه، ده‌بینن مه‌ودای فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای لاتین زیاتر بووه.
هه‌موو ساڵێ حه‌فتاوچوار ملیۆن منداڵ له دایك ده‌بن كه ژماره‌یان زۆر زیاتره له مردنی ساڵانه؛ بوونه‌وه‌رانێكی تازه هاتوو كه هه‌موو ساڵی دانیشتوانی نیویۆرك حه‌وت به‌رامبه‌ر لێده‌دا. زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له دایك ده‌بن له وڵاته ههژارترهكانی جیهان، له‌وانه ئه‌مریكای لاتینن.
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، ئوستازم، ویلیا‌م فۆكنه‌ر له‌م ته‌لاره‌دا وتبووی: "به هیچ كلۆجێك ناتوانم قبوڵی بكه‌م مرۆڤ كۆتایی بێ". منیش كه نها له شوێنی ئه‌و وه‌ستاوم ناچارم بیڕاستێنم ئه‌وه‌ی ئه‌و 32 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌یده‌ویست قبوڵی بكات، ئێستا به دڵنیاییه‌وه تونایهكی زانستییه. له هه‌مبه‌ر ئه‌م ئاره‌زووه جیهان خوازییهدا، ئێمه‌ی نووسه‌ران كه باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین، مافی ئه‌مه‌یش به خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئافه‌ریده‌كردنی ئه‌و جیهانه خوازراوه، هێشتا دره‌نگ نه‌بووه؛ جیهانێكی خوازراو كه له‌وێدا كه‌س ئه‌و مافه‌ی نه‌بێ بڕیار بۆ كهسێكیتر بدات؛ ته‌نانه‌ت بۆ شێوازی مردنیشی. شوێنێك كه عه‌شقی ڕاسته‌قینه بوونی هه‌بووه و به‌خته‌وه‌ری هه‌بێ، شوێنێك كه "نه‌وه مهحكومهكان به سه‌د ساڵ ته‌نیایی، دواجار بتوانن بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌رفه‌تێكی نوێ به ده‌ست بهێنن".
|