تەندروستی عێراق: گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 11 هەزار کەسی تێپەڕاند

02/11/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٤١٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥١ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ١١ هەزار و ١٧ کەس.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دوێنیوە تا ئەمڕۆ ٢٩٩٥ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٤٧٨ هەزار و ٧٠١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٥ هەزار و ٧٧٧ کەس چاکبوونەتەوە.