بەوێنە.. عێراق 22 بەندکراوی رادەستی ئێران کردەوە
عێراق 22 بەندکراوی رادەستی ئێران کردەوە
فۆتۆ: فۆتۆ: ئاژانسی ئیسنا
بەغدا
حکومەتی عێراق 22 بەندکراوی رادەستی ئێران کردەوە، کە بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکرابوون.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی١١ی٢٠٢٠، حکومەتی عێراق لە مەرزی شەلەمچەوە ٢٢ بەندکراوی رادەستی ئێران کردووەتەوە.
بەوتەی جێگری وەزیری دادی ئێران بۆ کاروباری مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتی، زۆربەی ئەو بەندکراوانە بەتۆمەتی قاچاخی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و مابەقی ماوەی زیندانییەکەیان، لە زیندانەکانی ئێران بەسەر دەبەن.
|