تەندروستی عێراق: 2880 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٨٨٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە کۆی ٣٩ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نیوە زیاتری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٦٦٠ کەسی دیکە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئیستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە گەیشتووەتە ٨٥.٩% تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە ٤٩٦ هەزار و١٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢٥ هەزار و ٩٢٦ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا لە سەرانسەری عێراق بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ١١ هەزار و ٢٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
|