تەندروستی عێراق: ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا کەمیکردووە

14/11/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤١٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق  بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٣٧٠ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٥١٦ هەزار و ٩١٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٤٤ هەزار و ٢٢٦ کەس چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٨٥.٩% تووشبوان.