ئابووریی سەربەخۆ چۆن ماڵی هەمووانی وێرانکرد؟

17/11/2020
فۆتۆ: 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایدەکات ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند بووایە بە رادەستکردنی نەوت، ئەوا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2019ی عێراق مانگانە یەک ملیار دۆلار دەبوو واتا نزیکەی ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار بەوەش دەتوانرا 12 موچەی ئەمساڵ بەبێ لێبڕین و لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت سەرباری ئەوە بڕێکی باشی پارە دەمایەوە، تا رێگاوبان و پرد و قوتابخانە و نەخۆشخانەی نوێی پێ دروست بکرێت.

بەڵام بەرپرسانی هەرێم لەپێناو فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی سەربەخۆ پابەند نەبوون بە رادەستکردنی نەوت بە بەغدا ئەوەش زیانێکی زۆری لە خەڵک و موچەخۆران داوە حکومەتی عێراقیش لە بەرامبەردا مانگانە تەنیا 320 ملیار دینار بۆ هەرێم ناردووە.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئەو لێدوانەی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵەوە گرفتاری دواکەوتنی موچەکانیان هەیە و تەنیا لە ئەمساڵدا 3 موچەیان فەوتاوە، بە لێبڕینیشەوە موچەکانیان وەرگرتووە لە پێناو ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ناتوانم موچەی تەواوەتی دابین بکەم .

خەڵک مافی خۆیەتی بپرسێ بۆچی حکومەتی هەرێم ناتوانێت موچە دابەشبکات و کەچی نەوتیش رادەستی حکومەتی عێراق ناکات. وەڵامەکەی وەک نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەڵێن ئەوەیە ئەگەر هەرێم نەوت رادەستی عێراق بکات ئەو کەس و لایەنانەی کە دۆسییەی نەتیان بەدەستەوەیە زیانیان پێدەگات و ناتوانن گەندەڵی و بەهەدەردان بکەن لە فرۆشتن و دەرهێنانی نەوت، لەو گەندەڵی و بەهەدەردانەش تەنیا چەند کەس و لایەنێک سود مەندەبن، مانگانە بەشێوەیەکی نایاسایی ملیۆنان دۆلاریان دەست دەکەوێت، بەڵام ئەگەر نەوتەکە لە رێگەی حکومەتی عێراقەوە بفرۆشن هەموو ناشەفافییەکان دەردەکەوێت.

لە بەرامبەریشدا ئەگەر نەوت رادەست بکەن موچە وەک خۆی لە حکومەتی ناوەندییەوە دەدرێت، ئەو کەسولایەنانەی سەروکاریان لەگەڵ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت هەیە ئامادەنین بەرژەوەندی خەڵک بخەنە پێش بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە کاتێکدا حکومەت لە رادەستکردنی نەوت پارەی زیاتری دەست دەکەوێت.

ئەگەر ساڵی 2019 وەک نمونە وەربگرین، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ساڵەدا بە بەهای 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، لەو بڕە 400 ملیۆن دۆلار دراوە بە تورکیا بۆ کرێی گواستنەوەی نەوت، 700 ملیۆن دۆلاریش دراوە بە کرێ و حەقدەستی ناوخۆی بۆ کەرتی کارەبا و پاڵاوگەکان، 600 ملیۆن دۆلار قەرزی حکومەت دراوەتەوە، 2 ملیار دۆلار دراوە بە حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان و کەمتر لە 3 کەمتر لە 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەتەوە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەبواری نەوت کراوە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی نەوت بفرۆشێت لە 70٪ی داهاتەکەی دەڕوات و لە 30٪ بۆ دەمێنێتەوە . لەکاتێکدا ئەگەر پابەندی یاسای بودجەی عێراق بوایە مانگانە بڕی 1 ملیار دۆلاری لە عێراقەوە بۆ دەهات بەبێ ئەوەی هیچ خەرجییەکی لەسەر بکات و ساڵانە 12 ملیار دۆلاری بۆ دەهات، نە موچە دوادەکەوت نە پرۆژەکان رادەگیران.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە ماوەی ساڵانی رابردوو حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەوە نیگەران بوون ناکرێت حکومەتی هەرێم نەوت بۆخۆی بفرۆشێت و داهاتەکان نەگەڕێنەوە خەزێنەی حکومەتی ناوەند، ناکرێت بەغدا موچە و بودجە بۆ هەرێم بنێرێت بەڵام زۆرجار عێراق چاوپۆشی کردووە و بەشێک لە موچەی ناردووە.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لەساڵی 2015ەوە تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێم موچەی 12 موچەی بەتەواوەتی پاشەكەوت كردووە و 32 مانگیشی بە پاشەكەوتەوە دابەشكردووە و دوو مانگیش بە لێبڕینی لەسەدا 21  و مانگێکیشی بە لێبرینی 18٪ دابەشکردووە.  

حکومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ نیازێکی پیشاننەداوە بۆ پێدانەوەی موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران، هەروەها ڕێگە بە فەرمانبەران نادات قەرزەکانی وەک کارەبا و ئاو لەو پارەیە بدەن، حکومەتی عێراق تەنیا یەک موچە قەرزار بوو مانگێک دواتر موچەکەی گەڕاندەوە  و دوو موچەی پێکەوە دابەشکرد.