مستەفا کازمی لێدوانی لە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان قەدەغە کرد

15/06/2020
فۆتۆ: 

بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەموو کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان قەدەغە کرا.

مستەفا کازمی لە نوسراوێکدا کە لە ڕێگەی سکرتێرە سەربازییەکەیەوە ئاراستەی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی کردووە، ڕایسپاردوون کە بە هیچ نابێت لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدەن.

لە نوسراوەکەدا ناوی هەریەکە لە دەزگای دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و دەستەی حەشدی شەعبی ناویان هاتووە.