ئەمریکا زانیاری شۆکهێنەر لەسەر خەلیفەی نوێی داعش ئاشکرا دەکات

20/11/2020
فۆتۆ: 

بەگوێرەی بەڵگەنامە نهێنییە سەربازییەکانی ئەمریکا، کە بەم دواییانە مۆرکی نهێننیان لەسەر هەڵگیراوە، ئاماژە بەوە دەکەن "محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان" سەرکردەی نوێی ڕێکخراوی داعش خیانەتی لە هاوەڵەکانی کردووە، کاتێک لە زیندانی ئەمریکییەکان بووە لە عێراق.

بەڵگەنامە سەربازییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، خەلیفەی نوێی داعش ئەمیر "محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان مەولا" خیانەتی لە دەیان ئەندامی ڕێکخراوەکەی کردووە، کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٨ لە گرتوخانەی بۆکای هێزەکانی ئەمریکا لە باشوری عێراق دەستبەسەر بووە.

بەڵگەنامە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نێوان ٦٦ ڕاپۆرتی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە مەولا، کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە ئەنجامدراوە و تەنها ٣ دانەیان ئاشکرا کراوە، نهێنی سەیری تیا ئاشکرابووە، کە سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی داعش کە ناسراویشە بە  "ئەبو ئیبراهم قورەیشی"، لە ئێستادا وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری دیاریکردووە، وەک پاداشت سەبارەت بە ئاشکراکردنی هەر زانیارییەک لەسەر و دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە نوێیانە کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر وردەکاربن سەبارەت خەلیفەی نوێی داعش، بە مانای ئەوەیە لە ئێستادا رێکخراوەکە لە لایەن پیاوێکەوە سەرکردایەتی دەکرێت خیانەتی لە دەیان ئەندامی ڕێکخراوەکە کردووە، بەو سەرکردە گەورانەشەوە کە لە پۆستی ئەنجومەنی شەریعەت و ئیداری و سەربازی رێکخراوەکەدا بوون، بەشێوەیەک ناو و شێوە و توانای داراییان و ژمارەی تەلەفۆنەکانیشیان، تا دەگات بە شوێنیان لە پەیکەری ئیداری ڕێکخراوەکەدا بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا ئاشکرا کردووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ ، ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی دژە تیرۆر لە شاری موسڵ، کە زۆرجار بە سەرکردایەتی هێزەکانی ئەمریکا بەڕێوەچووە، بووەتە هۆی لەناوبردنی سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە، کاتێک ڕێکخراوی قاعیدە چالاک بووە لەناوچەکە، بەشێوەیەک ناونیشانی زۆربەیان لەلایەن مەولاوە دیاریکراون.

نوسینگەی سەنتەری قەلاچۆکردنی تیرۆری ئەمریکا دەڵێت لە لەناو ٢٠ کەس ١١ کەسیان لە دانپێدانەکانی مەولادا کەسانی ڕاستەقینە بوون و زۆربەیان روبەڕوی زیندانکردن و کوشتن بوونەتەوە.

لە کۆتاییدا ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دیاترین ناکۆکی و جیاوزای لە بەرزبوونەوەی مەولا بۆ پۆستی خەلیفەی نوێ، بە ماوەیەکی کەم فەرمانیکردووە بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر حساب نەکراو لە خەڵک، بە بیانوونی ئەوەی پشتیوانی ناکەن، لە کاتێکدا ئەو خۆی چاک دەیزانی کە خیانەتەکانی ئەو ڕێزەکانی ڕێکخراوەکەی وێرانکردووە.