كۆتینۆ دەچێتە خولی ئینگلیزی

10/06/2020
فۆتۆ: 
وەرزش

فلیپی كۆتینۆی بەرازیلی لە رێكەوتنی لەگەڵ یانەیەكی ئینگلیزی نزیك بووەتەوە و گفتوگۆش بۆ زانینی نرخی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەی ئەنجام دەدرێت.

فلیپی كۆتینۆی بەرازیلی لە رێكەوتنی لەگەڵ یانەیەكی ئینگلیزی نزیك بووەتەوە و گفتوگۆش بۆ زانینی نرخی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەی ئەنجام دەدرێت. 

ِۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی فیلیپی كۆتینیۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە ئەگەری گواستنەوەی یاریزانەكە نزیكە. 

بەرپرسانی نیوكاسڵ پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كەسە نزیكەكانی كۆتینیۆ دەستپێكردووە بۆ زانینی بۆچوونی هێرشبەرە بەڕازیلیەكە لە پەیوەندیكردنی بە یانە ئینگلیزییەكەوە.

ئەو رۆژنامەیە روونیشیكردووەتەوە كۆتینیۆ دانوساندنەكانی لەگەڵ نیوكاسڵ دەستپێكردووە لەسەر مەرجەكانی گرێبەستەكە یانە ئینگلیزیەكەش بۆ زانینی نرخی كۆتینیۆ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كردووە.