ژمارەیەک زیندانی لە لوبنان هەڵاتن و پێنجیان بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

21/11/2020
فۆتۆ: 

بەرە بەیانی ئەمڕۆ نزیکەی 70 زیندانی لە یەکێک لە زیندانەکانی باعەبدە لەلوبنان هەڵاتن،بەڵام پێنج کەس لەوانە بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.

کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە بەشێک لە زیندانەکان لەدوای هەڵاتنیان ویستویانە بە ئۆتۆمبیل بڕۆن بەڵام ئۆتۆمبیلەکە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووە و سەرئەنجام پێنج کەس لە زیندانیەکان گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لەدوای هەڵاتنی زیندانیەکان هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنێکی توندیان گرتۆتەبەر و دەستیان بە گەڕان و بەدوای هەڵاتوەکاندا کردوە و توانیویانە 10 کەسیان لێ بگرنەوە.