سەلاحەدین بەهائەدین: پەیمان لەگەڵ خودا نوێ دەکەینەوە کە رێبازەکەی مامۆستا وشیار بەردەوامبێ

21/11/2020
فۆتۆ: 
هەولێر

لە ساڵیادی شەهیدکردنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل-دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رایگەیاند، پەیمان لەگەڵ خودا نوێ دەکەینەوە کە ڕێبازەکەی بەردەوامبێ و خوێنە ئاڵەکەی ئاودێری هەزاران وشیاری نوێ بکات.

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لەتویتێکدا بڵاویکردەوە، "لەچوارەم ساڵیادی شەهیدی دەستی غەدر و تاریکی، مامۆستای شارەزا و بانگخوازی هەڵکەوتو دکتۆر وشیاردا، هەزاران سەلام و دروود بۆ گیانی پاکی دەنێرین و پەیمان لەگەڵ خودا نوێ دەکەینەوە کە رێبازەکەی بەردەوامبێ وخوێنە ئاڵەکەی ئاودێری هەزاران وشیاری نوێ بکات، بەکوێرایی چاوی تیرۆریست ودوژمنانی روناکی".

مانگی١١ی٢٠١٦ مامۆستا و بانگخوازی کورد، مامۆستا وشیار ئیسماعیل، لە هەولێر کوژرا و سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داواکراوە بکوژانی ئاشکرا بکرێن و سزا بدرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا کەیسەکەی بەهەڵواسراوی ماوەتەوە.