ئومێد سەباح: نابێت لە دوای فرسەت سۆفی کەلێن دروستببێت

22/11/2020
فۆتۆ: 

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی لەگەڵ جێگرانی پارێزگار و قایمقام و بەرپرسانی ئەمنی هەولێر ئەنجامدا و ڕایگەیاند نابێت لەدوای فرسەت سۆفی بهێڵن کەلێن دروستببێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگاری هەولێر، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت ڕایگەیاندوە پێویستە لەمەودوا بەهەمان ڕوحیەت و دڵسۆزی و لەخۆبردویەوە لەسەر ڕێگای خوالێحۆشبوو بەردەوامی بەکارەکان بدرێت.

ئاشکراشیکردوە ئەوان وەک سەرۆکایەتی حکومەت ئامادەی هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکن و نابێت هیچ کەلێنێک دروستببێت.

هاوکات هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت ئاماژەی بەوەکردوە هەروەک چۆن لەڕابردوودا شانبەشانی خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی کارەکان ڕاییکراوە، بۆلەمەودواش وەک یەکتیم هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ و بەهەمان دڵسۆزی و شەونخونی و گەرم و گوڕییەوە کاردەکەین بۆ درێژەدان بەپلان و کارو بەرنامەکانی د.فەرسەت سۆفی .

پارێزگاری بەوەکالەتی هەولێر وتیشی ڕێگەنادەین هیچ کەلێنێک لەکارەکاندا ڕوبدات