كچێكی كورد لە زیندانەوە بە خوێنی سوڕی مانگانە تابلۆ دروست دەكات

22/11/2020
وێنەکە پێش دەستگیرکردنی زارا دۆغانە
فۆتۆ: 

زارا دۆغان كچە كوردێكی خەڵكی باكوری كوردستان بە تابلۆكانی لە زیندانەوە كە بە شێوەیەكی نهێنی كێشاونی و ناردونیەتە دەرەوە توانی خەڵاتی كارۆڵ رامای ئیتاڵی لە بواری هونەردا بەرێتەوە.

زارا دۆغان ماوەی سێ ساڵ لە زیندانەكانی توركیادابوو و بە تۆمەتی بانگەشە و پشتیوانی بۆ پەكەكە دەستگیركرا، ئەوەش دوای ئەوەهات كە تابلۆیەكی لەسەر رووداوەكانی نوسەیبین لە12ی تەمووزی 2016دا كێشا كە تیایدا هێرشەكانی توركیای بۆسەر خەڵكی ناوچەكە دەگێڕایەوە. 

ئەو هونەرمەندە بە نهێنی لەزیندا بەردەوامبووە لە كێشانی تابلۆكانی و بەقاچاغیش تابلۆكانی ناردۆتە دەرەوەی زیندان، بە گوێرەی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی فرانس 24  وتویەتی تابلۆكانم لەسەر تیشێرت و خاولی دەكێشا و سەرین و كەتان و زەرف و كاغەزی جگەرەم بەكار دەهێنا. 

ئەو وتوشیەتی، فڵچەی بۆیەكانی لە قژی هاوڕێكانی دروستكراوە و توێكڵی پەتاتە، تەماتە و چا توێكڵی هەنار و تۆزی قاوە بەكار هاتووە و هەندێك جار بە "جوانترین ڕەنگ" ی خۆی كە خوێنی سوڕی مانگانەیەتی وێنەكانی کێشاوە. 

وێنەی فڵچەکانی لە زینداندا

ئێستا زارای تەمەن 30 ساڵان، براوەی خەڵاتی كارڵ رامای ئیتاڵییە، یەكەم زیندانی سیاسییە كە بەهۆی كێشانی وێنەكێشانەوە دەستبەسەر دەكرێت، بەڵام لە جیاتی ئەوەی بەرە و نائومێدی بچێت، زیاتر داهێنەر و كاركەر بووە.

هونەرمەندەكە بە ئاژانسە فەرەنسیەكەی وتووە، بە هاوكاری و هاورێی زیندانیەكانی تابلۆكانی ئامادە كردووە كە هەر شتێك زانیبێتیان رەنگی دەبێت لە خواردنە بەجێماوەكەیان بۆیان هێناوە، لە كاتی كاركردندا بە دەوریدا كۆبوونەتەوە و هانیانداوە.

دۆغان لە نامەكانیدا لە زیندانەوە بۆ هاوڕێكەی ناز ئۆكەی كە رۆژنامەوان بووە بەرهەمەكانی ناردووەتە دەرەوە و چەند چیرۆك و كارێكیشی لەو رێیەوە بە زمانی فەرەنسی بڵاكردووەتەوە. 

ئەو دوای مانوەی نزیکەی سێشاڵ لە زینداندا لە مانگی شوباتی ساڵی 2019 ئازادکراوە.

ئەو تابلۆیەی بە هۆیەوە زیندانی کراوە: