حامید حاجی غالی: بڕیاری سڕکردنی مەلا بەختیار و سزادانی قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق دروستبوو

22/11/2020
فۆتۆ: 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند بڕیارەکانی سەرکردایەتی لەبارەی سڕکردنی مەلا بەختیار و سزادانی قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق بڕیاری دروست وو بوێرانەبوون و دەبوو زوتر بدرانەیە.

حامید حاجی غالی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە نوێنەرانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم هیچ دەسەڵاتێکیان پێ نەدراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە سەرۆکی حکومەت سەردانی ئەوروپای کردوە بەڵام بچوکترین دەسەڵاتی بە قوباد تاڵەبانی نەداوە بۆ ئەوەی کارەکان بکات.

وتیشی"یەکێتی لە تاواندا پشکی لە حیزبەکانی تر زیاترە، بەڵام پارتی بەپلەی یەکەم بەرپرسە، چونکە سەرۆکی هەرێم و حکومەت و زۆرینەی پەرلەمانیشە، چی بوێت دەیکات، دەبێت ئارام بگرین، بزانین وەزعەکە بۆ کوێ دەڕوات، تا پارتی بە ئاگا دێتەوە و واز لەو غروریەتە دێنێ ."

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردوە "وەزعی خەڵک باش نیە، بێ موچەیی نەهامەتیە بۆ خەڵک، حیزبەکان تەنها تاوانیان ئەوەیە کە ڕاناپەڕن، ڕاپەڕینیش زۆر دەکەوێت لەسەر حیزبەکان، چونکە ئەم هەرێمە دەرئەنجامی هەزاران شەهید و پەنجا ساڵ خەبات و دەردەسەریە، گەر حیزبەکان قیادەی خەڵک بکەن و ڕاپەڕن، دەترسن حکومەتەکە و هەرێمەکە بڕوخێنن و خراپ لەسەریان بکەوێت، بۆیە پەندێکی کوردی هەیە، دەڵێت: جام کەپڕبوو، لێی دەڕژێ، دیارە هێشتا جامەکە پڕ نەبووە ."

حامیدی حاجی غالی سەبارەت بە سڕکردنی مەلا بەختیاریش وتویەتی مەلا بەختیار بیرەوەری نوسیووە بۆ بێحورمەتکردنی یەکێتی، چی سەروەریەکانی یەکێتی یە، داویەتی بە خۆی و ئاڵای شۆڕش، کە هیچی وانیە .

ئەوەشی وتووە "یەکێتی شەریکی پارتیە، کە پارتی تۆمەتبارەکەم، یەکێتیشی تیایە و بێ تاوان نیە، بەڵام قەبارەی تاوانەکەی وەکو پارتی نیە ."