فەیسەڵ میقداد وەک وەزیری نوێی دەرەوەی سوریا دەستبەکار بوو

22/11/2020
فەیسەڵ میقداد وەزیری نوێی دەرەوەی سوریا
فۆتۆ: 

بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا لە مەرسومێکی سەرۆکایەتیدا فەیسەڵ میقدادی وەک وەزیری دەرەوەی سوریا و بەشار جەعفەری وەک جێگری وەزیری دەرەوە دەستانیشانکرد.

بە گوێرەی میدیاکانی سوریا، ئەسەد ئەمڕۆ سی مەرسومی دەرکردووە، دوانیان بۆ دەستبەکاربوونی وەزیر و جێگری وەزیری دەرەوە و، سێهەمیشان بۆ بەسام سەباغ وەک ئەندامی شاندنی بەردەوامی سوریا لە نیویۆرک و نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەو دامەزراندن و دەستبەکاربوون نوێیانە لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، دیمەشق هەواڵی کۆچی دوایی وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا، کە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی سوریاشی بەدەستەوە بوو