وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم قەدەغەکردنی ماسی کاربی راگەیاند

22/11/2020
فۆتۆ: 
هەولێر

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیاریانداوە بە قەدەغەکردنی ماسی کارب.

بیگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 22/11/2020، لەگەڵ نوێنەری پڕۆژەکانی ماسی گفتوگۆمان کرد بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ماسی .

راشیگەیاندووە، "دوای گفتوگۆکردن و دیراسەتکردن بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ماسی کارب لە 10/12/2020 بۆ کاتێکی نادیار".