کوڕەکەی عیماد ئەحمەد روونکردنەوەیەک لەبارەی هەڵکوتانەسەر چێشتخانەکەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە
ئارام عیماد ئەحمەد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی
کوڕەکەی عیماد ئەحمەد روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەڵکوتانەسەر چێشتخانەکەی گەڕەکی عەقاری لە سلێمانی بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە، دەستیان لەو ڕووداوەدا هەبووبێت.
ئارام عیماد ئەحمەد لە روونکردەوەکەدا دەڵێت، "لە ھەندێک پەیجی فەیک و گومانلێکراوەوە، بەئامانجی چەواشەکاری و لێدان لەناوبانگی کۆمەڵایەتیمان، پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاوکراوەتە، کە گوایە منیش لە ڕوداوەکەی چێشتخانەی کامەران و لەناو ڤیدیۆکە یەکێکبم لەوانەیی دەردەکەون . "
راشیگەیاندووە، ھەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە ئەوە بابەتێکی ناڕاست و ھەڵبەستراوە و بەھیچ شێوەیەک و دورونزیک لەو بابەتە نەخوازراوەدا بونمان نیە و کورد وتەنی، پەتی درۆ کورتە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەناو ئەو ڕووداوەدا لای پولیس و ھێزە ئەمنیەکان بەڕوونی ناسراون" .
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی١١ی٢٠٢٠، ژمارەیەک کەس بە چەکە و جلی سەربازییەوە هەڵیانکوتایە سەر چێشتخانەی کامەران لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی و دوای رووداوەکە خاوەنی چێشتخانەکە رایگەیاندبوو، "ژمارەیەک کەس بە دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش و چەکەوە کە بەشێکیان جلی سەربازیان لەبەردا بوو، کاتژمێر 1:30 خولەکی نیوەڕۆ هەڵیانکوتایە سەر چێشتخانەکەمان و لێیانداین و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردین ."
ئاماژەی بەوەشکردبوو، لەکاتێکدا ئەوان لەو چەکدارانەیان پرسیوە هۆکاری ئەو کارەیان چییە و بۆچی وادەکەن؟، بەڵام چەکدارەکان هەر لێیان داون و جنێویان پێداون و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوون، راشیگەیاندبوو، نازانن ئەو کەسانە سەر بە چ کەس و لایەنێکن .
دواتر عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەو كەسانەی هێرشیانكردە سەر چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری دەستگیركراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە.
|