لە عێراق گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا 12 هەزاری تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٢٩٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٥ کەسیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢١٣٠ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨٧%ی تووشبوانە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، ٥٣٩ هەزار و ٧٤٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٦٩هەزار و٧٨٤ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستاش بەهۆی پەتاکەوە ١٢٠٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
|